کوردستانگرنگ

ھەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێ دەکاتەوە

دوای ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوبووە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمپانیای سۆمۆ لە ڕۆژی ١٠ـی ئایاری ٢٠٢٣، بە فەرمی داوای لە لایەنی تورکیا کردووە پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆڕیی کەرکووک – جیهان، دەستپێبکرێتەوە.

ئێستا، هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی تورکیا دەکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button