
بازرگانێكی شاری هەولێر دوای ئەوەی سەردانی شاری كەركووك کردوە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو رفێنراوە و تا ئێستە چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ هەینی ١٢/٥/٢٠٢٣ بڵاوكراوەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو هاووڵاتییەك بە ناوی “فاتح سوبحی” کە كاری ئاڵوگۆڕی دراو دەكات و خاوەنی نووسینگەی میدیایە بۆ ئاڵۆگۆڕی دراو لە هەولێر، رفێنرا.
سەبارەت بە شوێنی رفاندنی دەگوترێت، لەسەر رێی كەركووك _ هەولێر نزیك گەڕەكی شۆراو رفێندراوە، لە ئێستە كەسوكاری هەواڵی پۆلیسیان داوە و لێكۆڵینەوە لە كەركووك دەستی پێ كردووە.
Facebook Comments Box