
ڕێبوار جاف ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی دەزگای زانیاری یەکێتی لادەبرێت.
ڕۆژی ۲٦ی ٤ ی ۲۰۲۳، بەبڕیارێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ڕێبوار جاف لە لێپرسراوی مەڵبەندی چەمچەماڵ لادەدرێت و بەوەش هەردوو پۆستەکەی لێ دەسەندرێتەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٨ی ئایار، سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی ئەو حزبە وەک سەرپەرشتیاری مەڵبەندی چەمچەماڵ دەست بەکار بوو.
بەپێی زانیاریەکان، دوای لادانی لە بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵ، ڕێبوارجاف هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووەو تا ئێستا نەگەڕاوەتەوەو لە مەراسیمی دەست بەکار بوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن وەک سەرپەرشتیاری مەڵبەندی چەمچەماڵ ئامادە نەبوو.
پێشتر بەهۆی ئەوەی مەڵبەندی چەمچەماڵ سەر بە مەڵبەندەکانی پارێزگای سلێمانی بوو، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی پارێزگای سلێمانی ڕێگر بوو لە گۆڕینی ڕێبوار جاف، بەڵام ماوەی دوو مانگە مەڵبەندی چەمچەماڵ خراوەتە سەر مەڵبەندەکانی پارێزگای کەرکوک و دواتر بڕیاری لادانی دراوە.
ڕێبوارجاف، پێش ڕووداوەکانی ٨ی تەمووز، بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی لاهور جەنگی هەژمار دەکرا.
بوار