رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لە ڕێککەوتنی نەوتدا هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا کێ براوەیە؟

وەزیری دارایی هەرێم دەڵێت، لە رێککەوتنی نەوتدا لەگەڵ بەغدا هەرێم خۆی بە دۆڕاو نازانێت و پێی وایە هەرولا براوەن.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانکار بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، “چەند نرخی فرۆشتنی نەوت بەرز ببێتەوە، ئەوکاتە بەشداری هەرێم لە بودجەی عێراق بەرزدەبێتەوە، ئەوەش فشاری دارایی هەرێم لە سەر بودجەی عێراق کەمدەکاتەوە.

دەشڵێت، هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێککەوتنی نەوتیدا کە چواری نیسانی ئەمساڵ لە بەغدا واژۆکرا خۆی بەدۆڕاو نازانێت و پێیوایە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق هەردولایان براوەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button