
ئه‌مڕۆ و سبه‌ی تاوه‌باران و هه‌وره‌بروسكه به‌رده‌وام ده‌بێ، لەگەڵ بەردەوامیی دۆخی ناسەقامگیری کەشوھەوا لەناوچە جیاجیاکاندا.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی تاوه‌باران و هه‌وره‌بروسكه به‌رده‌وام ده‌بێ، لەگەڵ بەردەوامیی دۆخی ناسەقامگیری کەشوھەوا لەناوچە جیاجیاکاندا، بە تایبەت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه لە نێوان کاتەکانی بەرەبەیان بۆ پێش نیوەڕۆ تاوەباران و ھەورە بروسکەی چالاک دەبێت لەزۆربەی ناوچەکاندا لە کاتەکانی نیوەڕۆ بە دواوە کاریگەریی لاواز دەبێت و تەنیا لەھەندێ ناوچەدا بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان تاوەبارانی کورتخایه‌ن بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا بە گشتی کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان کۆتایی پێ دێت.
Facebook Comments Box