
چەند یاریزانێكی هەڵبژاردەكە لەشوێنی حەوانەوەیان بە چەند كارێكی ناشرین هەرایان ناوەتەوە و پۆلیسی ئهرجەنتینیش هاتوەتە سەر هێڵ و ئەگەری ئەوە هەیە شاندەكە لەو هۆتێلە بگوازرێتەوە.
لەگەڵ گەیشتنی بۆ شاری لابلاتای ئەرجەنتین بۆ بەشداری كردن لە مۆندیالی لاوان، لایەنی ئهرجەنتینی و رۆژنامەكانی ئەم وڵاتە باس لەوەدەکەن کە كە هەندێك لە یاریزانان بە جلوبهرگی ژێرەوە هاتوونەتە پرسگەی هۆتێلەكە و یەكێك لە یاریزانەكانیش بە شەو زەنگی ئاگاداركردنەوەی هۆتێڵەكەی لێداوە و هەرای ناوەتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی نارەزایی لەلایەن كارگێڕی هۆتێلەكە.
بهڵام ئەو تۆمەتانەی لایەنی ئهرجەنتینی و رۆژنامەكانی ئەم وڵاتە باسی لێوە كردوە ، لە لایەنی عێراقییهوه بە درۆ خراوەتەوە و شاندی عێراقی لە بەیاننامەیەك ڕوونی كردوەتەوە كە ئەو شتانە ڕاست نین و زێدەرۆیی تێدایە.
لەلایەكی دیكەوە، بڕیارە شوێنی حەوانەوەی هەڵبژاردەكە بگۆڕدرێت و هەر هەمان كات عەدنان درجال، سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و كاساس ڕاهێنەری تیپی یەكەمی هەڵبژاردەی عێراق گەیشتنە ئهرجەنتین و بڕیارە دوای دوو رۆژی دی تیپەكە لە یەكەمین یاری ڕووبەڕووی ئۆرۆگوای ببێتەوە.



