
دەسکۆ شێروانی کارمەندی نوێنەرایەتی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لە ئەمەریکا، داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات کافتریاکانی پەرلەمان خاوێن ڕاگرن و تەوالێتەکانیشی چاک بکەن.
وەک ئەو نووسیویەتی، وەفدێکی ئەمەریکی چوونەتە پەرلەمان و براونەتە کافتریاکە، لەوکاتەدا بۆری تەوالێتەکان دەشکێن و پیسایی بڵاو دەبێتەوە، بۆیە وەفدە ئەمەریکییەکە ڕادەکەنە دەرەوە.
دەسکۆ شێروانی کە کارمەندی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمە لە ئەمەریکا، باس لەوە دەکات کە ئەندامێکی وەفدە ئەمەریکییەکە پێی وتوون: لە بری پارەخەرجکردن بۆ گوڵ، تەوالێتەکانتان خاوێن بکەنەوە.
Facebook Comments Box