
ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان هەواڵی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە دەنگی ٥٨ پەرلەمانتار، پشتڕاست کردەوە.
ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان وردەکاریی دانیشتنەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند: سه‌ره‌تا د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ناوى خودا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه و بڕیارى دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی تر دواخست.
ڕاشیگەیاند: پاشان د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ به خستنه ده‌نگدانه‌وه به‌رده‌وامیی به دانیشتنه‌كه‌دا و هه‌ر بهدهنگدانیش ئالوگۆڕی له ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كرا و به‌مجۆره به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، د. هێمن هه‌ورامی، كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی (58) په‌رله‌مانتار په‌سند كرا.
ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە “پاشان ناوی هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان (عه‌لی ساڵح مه‌حموود وكامهران نه‌شئه‌ت به‌كر)ـى وه‌ک دوو پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی (58) په‌رله‌مانتار په‌سند كران و به‌مجۆره كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.”