
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار دەکات کە بازرگانیان بە جەستەی مرۆڤەوە کردوە.
ئەمرۆ سێشەممە ٢٣/٥/٢٠٢٣ لە راگەیەنراوێکی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتوە: “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە دوو تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن و كڕین و فرۆشتن بە گورچیلەی مرۆڤەوە دەكەن ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ئازادی دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بازرگانییان بە گورچیلەی مرۆڤەوە كردووەو گورچیلەیەكیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە.”
سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتباران رایگەیاند: تۆمەتبارێکیان ناوی، س،ب،ع لەدایكبووی 1986 دانیشتوی شاری هەولێر، تۆمەتباری دووەمیش ناوی
ز،خ،ت لەدایكبووی 1988 دانیشتوی شاری بەغدا
لە کۆتایشدا وتی، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە .