
سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی پارێزگاكان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەناوچە شاخاویەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی باران بارینێکی کەم دەبارێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی5ی2023 ئەو ناسەقامگیریەی لە کەش هەیە لە سەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت، پروشکە باران لە هەندێ ناوچەى جیا جیا دەبارێت لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و سنورى پارێزگاى دهۆک ئەگەری بارانی زیاتر هەیە بە تایبەت لە کاتەکانی شەو هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” سبه‌ی هه‌ینی 26ی5ی2023″ ئاسمانی پارێزگاكان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەناوچە شاخاویەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی باران بارینێکی کەم دەبارێت، لە ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە .