کوردستانگرنگ

ئاسایشی هەرێم 11 بازرگان و بەکارهێنەرى ماددەى هۆشبەری دەستگیردەکات

لەماوەى دوو رۆژدا ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنى ١١ بازرگان و بەکارهێنەرانى ماددەى هۆشبەر رادەگەیەنێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە؛ هەشت بازرگان و بەکارهێنەرى ماددەى هۆشبەر دەستگیر کراون کە دانیشتوى ناوخۆ و دەرەوەى هەرێمى کوردستانن، لەکاتێکدا دوو رۆژ پێش ئیستاش سێ کەسی دیکە بەهەمان تاوان دەستگیرکراون.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە هەوڵەکانیان بۆ بنەبڕکردنى ئەو ماددانەى کە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە تاک و کۆمەڵگا و ئابوری وڵات بەردەوامە و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین توانیان گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن کە دانیشتووی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ئەم کەسانە لە ناوەڕاستى ئەم مانگە دەستگیر کراون و لەکانى دەستگیر کردنیشیاندا دەست بەسەر ماددەى کریستاڵ و ئامڕازەکانى بەکارهێنان و پێوانەکردنى ماددەى هۆشبەردا گیراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button