
یەکێتی دەنگی بە ماددەی 13 و 14ـی پرۆژەیاسای بودجەدا کە هۆکارێکە بۆ پەکخستنی ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی کە ئەمەش ناردنی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان پەیوەست کردووە بە چەند مەرجێکەوە کە زەحمەتە بۆ جێبەجێکردن.
لیژنهی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له درێژهی كۆبوونهوهكانیدا ئهمشهو دهنگی لهسهر چەند ماددهیهكی دیكهی پڕۆژهیاسای بودجه داوه، کە کۆبوونەوەکەدا ئەو پێشنیازانەی پێشکەشکرابوو بۆ ماددەکانی 13 و 14 لەلایەن هەندێک لایەنی شیعییەوە جیاواز بوو لەو پێشنیازانەی ئەمشەو لە کۆبوونەوەکە خستیانەڕوو کە بەبێ گفتوگۆکردن بە زۆرینەی دەنگ تێپەڕاندرا بۆیە سوننەکان و بەشێک لە نوێنەرانی کورد دەنگیان بۆ نەدا.
سەرەرای ئەوەی تێپەڕاندنی ئەو دوو ماددەیە پێشێلی ئەو رێککەوتنەبوو لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی کراوە، بەڵام یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەنگی بەو دوو ماددەیە دا، کە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان.