ته‌ندروستیجیهانگرنگ

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ئەگەری هەیە بەم نزیکانە پەتایەک سەرهەڵبدات

رێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای لە وڵاتان کرد چاکسازی پێویست بکەن بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی پەتایەک لە داهاتوو، کە رەنگە بەم نزیکانە ڕووبدات.

ئەمرۆ شەممە ٢٧/٥/٢٠٢٣ بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تیدرۆس ئەدهانۆم غبریسوس، لەمیانی کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە پێویستە وڵاتان چاکسازی و ئامادەکری بکەن بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی پەتایەک لە داهاتوو.

تێدرۆس گوتی: “پابەندبوونی ئەم نەوەیە (بە ڕێککەوتنی پەتاکە) گرنگە، چونکە ئەوە ئەم نەوەیەیە کە ئەزموونی کردووە کە ڤایرۆسێکی بچووک چەندە ترسناک دەتوانێت بێت”.

وتیشی: ناتوانین ئەمە دوابخەین و ڕەنگە ئەو پەتایە لە داهاتوو و بەم نزیکانە ڕووبدات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button