گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا دەستیپێکرد
ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوەدەچێت، هەر یەک لە کەمال کڵچدارئۆغڵو، و رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا.
ئەمرۆ لە کاتژمێر 08:00 دەنگدان دەستپێدەکات تا 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا زیاتر لە 60 ملیۆن و 904 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 47 هەزار دەنگدەر لە رووی تەمەنەوە بۆ یەکەمجارە بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان دەکەن.
بۆ پرۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا، 191 هەزار و 884 هەزار سندووقی دەنگدان لە تورکیا دانراون.
لەگەری یەکەمدا بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی کۆمیسیۆن، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هاوپەیمانی کۆمار، 49.52%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو وە رکابەرە سەرەکییەکەی کەمال کڵچدارئۆغڵو، لە هاوەپەیمانی میللـەت 44.88%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.