رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر ماددەکانی پشکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، گوتی: “پەیامی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی هەرێمی کوردستانمان گەیاندە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر پرسی ماددەی13 و 14 لە پڕۆژەیاسای بودجە”.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، راگەیاند: سبەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبارەی ماددەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق کۆدەبێتەوە، “رێگە نادەین ئەو دوو ماددەیە بە رەشنووسە نوێیەکە تێپەرێت و دەگەڕێنینەوە سەر ئەو ماددانەی کە لە حکومەتەوە هاتووە، سبەی د. فوئاد حوسێن و بەندە لەکۆبونەوەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشدار دەبین”.
دەشڵێت: “سەرکردەکانی شیعە لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە ماددەی 13 و14 نین”.
Facebook Comments Box