
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی ئایاری 2023 لە شەقامی 100 مەتری هەولێر کەسێک کە دوژمنداری هەبووە لەگەڵ کەسێکی بنەماڵەیەکی تر، بە هەڵە کەسێک بەناوی (شەهاب بێرسیاڤی) دەکاتە ئامانج و وادەزانێت ئەو کەسەیە کە کێشەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵیدا هەیە. لە کاتێکدا ئەو دوو کەسەی بەهەڵە تەقەیان لێکراوە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کەسدا نەبووە.
کاتێک بکوژ تەقە لە شوفێرەکە (شەهاب بێرسیاڤی) گیان لەدەست دەدات و کەسێکی دیکەش بریندار دەبێت.
شیاوی باسە لێکچوونێکی زۆر لە نێوان شەهاب و دوژمندارەکە دا هەیە، هەروەها پێشتر شەهاب بێرسیاڤی ئۆتۆمبێلەکەی(تۆیۆتا پیکاب) لەو کەسە دوژمندارە کڕیووە کە دووژمنداریان لەگەڵ بکوژی رووداوەکەی ئەمڕۆ هەبووە، لە ئەنجامدا شەهاب بیرسیاڤی کوژرا و هاوڵاتییەکی تر بەناوی سەربەست شێخەمیر کانیبۆتی بە سەختی برینداربوو.
Facebook Comments Box