
وابڕیارە لە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆ و 12ـەی ئامادەیی، ئینتەرنێت لە کاتژمێر چواری بەرەبەیان تاوەکو هەشت رابگیرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩/٥/٢٠٢٣ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی دا لەسەر داوایەكی وەزارەتی پەروەردە بۆ بڕینی هێڵی ئینتەرنێت لە كاتژمێر چواری بەرەبەیانییەوە تا كاتژمێر هەشتی بەیانی لە ڕۆژانی تاقیكردنەوەی وەزاریدا لە شارەكانی عێراق.
تائێستا دیار نییە ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یان نا، هەرچەندە چەند رۆژێک پێش ئێستا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای راگرتنی ئینتەرنێتی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاریی کۆتایی و فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە
Facebook Comments Box