کوردستانگرنگ

وه‌زاره‌تێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌لی دامه‌زراندن به‌ گرێبه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێ

وەزاروتی کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی خاتوو کوێستان محەمەد، هەلی دامەزرادن رادەگەیەنێت، کە بەشێوەی گرێبەستی نا حکومی لەگەل رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە کار و چالاکی ھاوبەش لەگەڵ وەزارەت ئەنجام دەدەن لە (خانەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت و پیر و پەککەوتان و سەنتەرەکانی منداڵان و ماڵەکانی داڵدەدانی ژنانی ھەڕەشەلێکراو و سەنتەرەکانی ڕاھێنان)بۆ زیاتر خزمەتکردنی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان.

هەروەها چەند مەرجێک دانراوە بۆ ئەوکەسانە دەیانەوێ دابمەزرێن:
-پێویستە خوازیار تەمەنی لە 40ساڵ زیاتر نەبێت.
-پێویستە خوازیار دانیشتووی (سەنتەری شاری ھەولێر) بێت.
-پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست، داواکاری دامەزراندنی رەت دەکرێتەوە.
-نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکوومی و کەرتی تایبەت.
-ئارەزومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی ( ئەسڵی و کۆپیکراو) لە ڕۆژی سەردانکردنی ئامادە بکات ( کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، پشتگیریی مووختاری گەڕەک، بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون) .
-پێویستە خوازیار زمانی ئینگلیزی بزانێت و توانای (نووسین، خوێندنەوە، قسەکردن) ھەبێت.
-پێویستە خوازیار توانای بەکارھێنانی کۆمپیوتەری ھەبێت.
-پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن (سیڤی) بە چەند قۆناغێک دەبێت

دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن ڕاستەوخۆ دەبێت لە نووسینگەی تایبەتی وەزیر بۆ ماوەی یەک ھەفتە، پاشان بەڵگەنامەکانی لەگەڵ هاوپێچ بکرێت لە ناو فایلێک، لە ڕۆژی سێشەممە ، 30ـی 5ـی 2023 لە کاتژمێر 8:30 تا 01:00 لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ــ شەقامی گشتیی شۆرش.
قۆناغی دووەم / لەلایەن لیژنە تایبەتمەند چاوپێکەوتن و خاڵبەندی دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسانی شایستە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button