
لە پێشبڕکێی تەکنەلۆجیای هواویی جیهانی بۆ ساڵی 2022-2023، ئەکادیمیای ICT هواوی لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
د. ماردین عەبدوڵڵا ئەنوەر، بەڕێوەبەری ئای تی و ئامار لە زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند: “پێشبڕکێی تەکنەلۆجیای هواویی جیهانی بۆ ساڵی 2022-2023، لە رۆژی 27 ئایاری 2023 لە شاری ژەنژەن لە وڵاتی چین کۆتایی هێنا بە خولی حەوتەم، وەک ئەکادیمیای ICT هواوی لە زانکۆی سەڵاحەدین، توانیمان لەسەر ئاستی جیهان پلەی دووەم بەدەست بهێنین”.
وتیشی: “لە قۆناغی پێش کۆتایی پێشبڕکێیەکە، زیاتر لە 120 هەزار قوتابی لە زیاتر لە دوو هەزار زانکۆی 74 وڵات و و هەرێم لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداربوون لە تراکەکانی پێشبڕکێیەکە
خوێندکارانی بەشداربوو لە تیمە براوەکەدا بریتی بوون لە موحەممەد زێوەر (زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر)
سەدیم وەمیز (زانکۆی مووسڵ)
موحەممەد یاسر (زانکۆی ئەنبار).