جیهانگرنگ

پیتزا لەکوێ سەری ھەڵدا؟

ناپۆلی، لێرە پیتزا لەدایکبوو.
پێش سەدەی ١٧ پیتزا بەجۆرێکی دیکەبوو دواتر گۆڕانکاری تێداکرا ئێستە، وابزانم هەر لەنێو خێڵەکانی ئەمازۆن پیتزا دەستناکەوێ دەنا لە هەموو جێیەک هەس

  • چیرۆکی، پیتزاو مارگێریتا
    مێژووی پیتزا بۆ ساڵی ١٨٨٩ دەگەڕێتەوە، پێدەچێ ئەم خواردنە مێژوویەکی کۆنتری ھەبێ بەڵام لەو بەروارەدا ناسێنرا زیاتر.
    لە ساڵی ١٨٨٩ نانەواچی (ڕەفائێلێ ئێسپۆسیتۆ) لە شاری ناپۆلی توانی سەرنجی کڕیارانی بۆ خواردنی پیتزا ڕابکێشێ..
    ھەر ئەوکاتە پیتزا بەناوێکی گونجاو دانراو ئەوەیش وایکرد زوو بچێتە سەر زاری خەڵکی.
    دیارە ناپۆلییەکانیش وەکو خەڵکێکی چالاک و ناوچەکەیشیان پێگەیەکی گرنگی ھەیە و جوگرافیاکەی لەبارە بۆ ھاتووچۆی کاروباری بازرگانی و گەشتیاری بەتایبەتی لە نێوان وڵاتانی کیشوەری ئەفریقاو ئەوروپاو بوونی بەندەری ئاو ئەمە زیاتر ھاندەربوو بۆ بەناوبانگی ئەم خواردنە.
    ئەوە زانیمان کە پیتزا چییەو چۆن سەری ھەڵدا ئەی مارگێریتا؟ کەناوی پیتزا دەھێنین بەبێ مارگێریتا ناوێکی ناتەواوە.
    پیتزا مارگێریتا ناپۆلیتانە⁄ پیتزای مارگێریتای ناپۆلی لە چیەوە ھاتووە؟ (مارگێریتا دی ساڤۆیا) ئەمە ناوی ھاوسەری پاشای یەکەمی ئیتاڵیا (ئومبێرتۆ دی ساڤۆیا ١٨٦٨-١٩٠٠)، پاشای ئیتاڵیایە.
    حیکایەتەکەوایە دەگوترێ، لەو سەردەمە پاشاو شاژن سەردانی شاری ناپۆلیان کردوەو لەلایەن (شێف ڕەفائێلێ ئێسپۆسیتۆ) پیتزایان پێشەکەش کراوە.
    ئیدی لەو ڕۆژەوە (پیتزای مارگێریتا)ی ناپۆلی ناوی زیاتر بڵاو دەبێتەوەو و دەناسرێ تا ئەمڕۆکە.
    پیتزا ئێستە خواردنێکی جیھانیە زیاتر لە چەند جۆرێک دروست دەکرێ.
    ھەر ئەوەیش وایکرد رێكخراوی جیھانی یۆنسكۆی سەر بەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ناوی پیتزای یۆنانی بخاتە نێو لیستی كەلەپۆرە مێژووییەكان.
    یونسكۆ ناوی ئەو پیتزایەی خستووەتە لیستی پەروەردەو زانست‌و رۆشنبری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەوەش بەهۆی كۆنی مێژووی ئەو خواردنەوە.
    بێگومان پیتزا جگە لە ئیتاڵیا ئێستە بووەتە خواردنێكی جیهانی‌ و لەسەر ئاستی وڵاتانیش خواستێكی زۆری لەسەرەو شێوازی جۆراوجۆریشی لێ دروست دەكرێ..(وێبفۆدکولتورالێ)
  • شوان سدیق: ئیتاڵیا
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button