کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی کارگەی شیرەمەنییەکانی لە مێرگەسۆر کردەوە

دوا نیوەرۆی ئەمرۆ مەسرور بارزانی کارگەی زۆم ی کردەوە کە تایبەتە بەرهەمە شیرەمەنییەکان و دەکەوێتە قەزای مێرگەسۆر.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی 5 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارگەی زۆم بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە گوندی ژاژۆکی سەر بە قەزای مێرگەسۆر کردەوە، پڕۆژەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت کە بریتین کە کارگەی زۆم بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان و هەروەها بنکەکانی کۆکردنەوەی بەروبوومی ئاژەڵداران و جووتیاران.

لە ئێستادا 12 بنکە تەواو کراون و بەرهەم وەردەگرن، هەشت بنکەی نوێش لە قۆناغی جێبەجێکردن دان، لە ئایندەش بنکەی تر بە گوێرەی پێویستی کارگە زیاد دەکرێن.

شوێنی کارگە دەکەوێتە گوندی ژاژوک لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، پڕۆژەکە لەسەر رووبەری 13 هەزار و 46 مەتر دووجا دروستکراوە.
هەروەها قەبارەی بەرهەمهێنان لە کارگەکە 20 تۆنە لە رۆژێکدا، توانای هەیە بگاتە 50 تۆن و هەموو ئامێرەکانی ناو کارگە لە باشترین جۆری (Stain less steel) دروستکراون.
هاوکات لەناو کارگەدا تاقیگەی تایبەت هەیە بۆ پشکنینی شیر و دڵنیابوون لە کوالێتی ئەو شیرەی کە دەگاتە کارگە و ئەو بەرهەمانەی لە کارگە بەرهەم دێت.

لە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە تێکڕا رۆژانە 80 کەس بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک کاریان لەو پڕۆژەیەدا کردووە و دەبێتە هۆی رەخساندنی زیاتر لە 300 دەرفەتی کاری دیکەش، هەروەها زیاتر دوو هەزار و 700 خێزانی ناوچەکەش تێیدا سوودمەند دەبن.

ئەم کارگەیە لە ساڵی 2020 لەلایەن مەسعود بارزانییەوە بەردی بناغەی بۆ دانراوە و ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی کرایەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button