کوردستانگرنگ

سیستەمی AI هەموو شتێک ئاشکرا دەکات!

لەمەودوا لە هەر شوێنێک وێنە بگریت، دیمەنی دەوروبەر و پشت و پێشت بەدرێژایی ٦کم دەزانن کوێیە و چۆنە

بەهۆی پێشکەوتنی سیستەمی AI مۆدێلس لە مەودوا کاتێ تۆ وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک دەگریت، لەدواوە دارێک، بەردێک، کۆمەڵێک کەس یاخود ئۆتۆمبێلیک یان شەقامێک،باڵەخانەیەک چیایێک دەرکەوتووە، سیستەمی تایبەت بەوێنە و ڤیدیۆکانی AI دەزانێت کوێیە و چۆنە چ شار و گەرەک و وڵاتێکە

واتا سیستەمەکە بە کلیکێک لەریگای پڕۆگرامینگەوە هەموو نەخشەی ناوچەکە بەکۆتا ڤێرژن، بەدووری ٦ کم نیشاندەدات و ئەگەر هەرشوێنێک بێت دەزانێت چ شار بێت، چ دارستان و بیابان و دەریا

واتا ئەگەر وێنەیەک بگریت لە پێش قەڵاتی هەولێر، پشتت تەنها یەک لا دیواری چایخانەی مەچکۆ بێت، سیستەمی ئەی AI بازاڕی نیشتیمان، باتە، باڵەخانەی پارێزگا، ئیسکان، تا نزیک تەیراوە و بازاری سورچیان، شێخەڵا و شارع توبا دەردەخات و دەیکاتە نەخشە و بەکۆتا ئەپدێیت دەیدات بەو کەسەی داوای لێدەکات

سیستەمی AI پێی دەڵێت: ئەم وێنە لە فڵان شوێن، رۆژ، ساڵ و مانگ گیراوە، شوێنەکە لەکاتی باران بارین ئاواییە، لە کاتی بەفر بارین ئاوایە و لە کاتی ئاسایی ئاواییە. واتا هەموو شت دەزانێت

هەر ئەوەش نا

بەنیازن لەرێگای پەرەپێدانی سیستەمەکە، لە ساڵی ۲٠۲٥ ئەوەش ئاشکرا بکەن کە کێ وێنەکەی گرتووە، چەند وێنەگیراوە، بەچ موبایلێک و بەرنامەیەک گیراوە و بە چ ڤێرژنیکی موبایل وێنەکە گیراوە

هەروەها لەرێگای کامێڕای پێشەوەی موبایلەکە راستەوخۆ AI دەزانێت و دەیناسێتەوە کەوێنەگرەکە کێیە و کێبووە، وێنەیەک لە وێنەگرەکە دەداتە ئەو کەسەی داوای لێکردوە

هانا چۆمانی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button