
پێش تاقیکردنەوەکانی ئەمرۆ چوار باندی فرۆشتنەوەی پرسیار دەستگیرکرابون، هەفتەی رابردو یەکێکیان بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزا دراوە.
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 6/3/2023 دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند “ئەگەر پرسیارەکانی تاقیکردنەوەش وێنەی بگیردرێت و بچێتە دەرەوە ئەوا دەزانین لە چ هۆڵێکە و چ خوێندکارێکە و چۆن چوەتە دەرەوە، بۆیە راستەوخۆ ئیجرائات دەکرێت،
هەروەها وتیشی. “هەموو رۆژێک لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بۆ 8:30ی بەیانی لە هەموو کۆمپانیاکان ئینتەرنێت دەوەستێت”.
Facebook Comments Box