رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیر کرا

لە شاری بەغدا باندێکی بازرگانیکردن بە منداڵان، ژنان و جەستەی مرۆڤ دەستگیرکرا کە لە 3 ژن و پیاوێک پێکهاتووە.

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاریی هەواڵگرییان بەدەست گەیشتووە سەبارەت بە باندێکی چوار کەسی کە لە 3 ژن و پیاوێک پێکهاتبوون و دۆخی خراپی منداڵان و ژنانیان دەقۆستەوە بۆ سواڵکردن و فرۆشتنی ئەندامانی جەستەیان، هەڵمەتەکەیان ئەنجامدا.

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەلێت: هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی باندەکانی تاوانی رێکخراو کە بازرگانی بە مرۆڤ و ئەندامانی مرۆڤ دەکەن و لەو چوارچێوەیەدا باندێکی مەترسیداریان هەڵوەشاندووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە دوای وەرگرتنی رەمەزاندیی دادوەر، تۆمەتبارەکان لەکاتی تاوانەکەدا دەستگیرکراون و پلانەکەیان پووچەڵکراوەتەوە

هەفتەی پێشووش باندێکی دیکەی ترسناک لە شاری بەسرە دەستگیر کران کە زۆرینەیان پاکستانی بوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button