رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
كونسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا سەركۆنەی رەفتارەکانی ئاسایشی سلێمانی دەکات
دوای دەستگیركردن و زیندانیكردنی رۆژنامەنووسێكی فەڕەنسی و كچە هاوكارەكەی، کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر، نارەزایی دەردەبرێت.
كونسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر لە راگەیەندراوەكەدا دەڵێ: “بە توندترین شێواز سەركۆنەی دەستگیركردن و زیندانیكردنی هەڕەمەكیی رۆژنامەنووسێكی فەڕەنسی و كچە هاوكارەكەی دەكات لە رۆژی 2ی حوزەیران لە پارێزگای سلێمانی.”
لە بەشێكی دیكەدا هاتووە “كونسوڵخانەی گشتی سوپاسی ئەو دەسەڵاتدارانە دەكات كە بەشداربووون لە گرەوی ئەم دۆخە.”
كونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا ئاماژەی بە ئەوەش داوە: “دڵگرانیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو دەستدرێژییە بەردەوامانەی دەكرێنە سەر ئازادی رۆژنامەگەری و مافەكانی رۆژنامەنووسان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، ئەم رووداوەش نموونەیەكی دیكەی ئەم دەستدرێژییانەیە.”
Facebook Comments Box