
کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: تائێستا بە هەزاران كەس لە هەرێمی كوردستان سوودمەندبوون لە وەرگرتنی ئەو پارەیە و بەپێی زانیارییەكانی ئێمە بەشێكی دیكەش لە كوردانی بەتایبەت بەریتانیا خۆیان تۆماركردووە
بەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان ڕاگەیاند، ئەو كوردانەی كەلەلایەن چەند رێكخراوێكی تایبەتمەندەوە لە ئەوروپا ناوی خۆیان تۆماركردووە و داوای گەڕاندنەوەیان بۆ كوردستان كردووە كاتێك دەگەڕێنەوە زانیارییەكانیان دەنێردرێت بۆ ئێرە و لەلایەن نووسینگەی ئەو رێكخراوانەوە لە هەرێمی كوردستان بڕی 3500 دۆلار بۆ 4000 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت، بەڵام ئەگەر لەلایەن حكومەت و دامەزراوەكانی عێراقەوە بگەڕێنەوە ئەو بڕە پارەیان پێنادرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تائێستا بە هەزاران كەس لە هەرێمی كوردستان سوودمەندبوون لە وەرگرتنی ئەو پارەیە و بەپێی زانیارییەكانی ئێمە بەشێكی دیكەش لە كوردانی بەتایبەت بەریتانیا خۆیان تۆماركردووە و نۆرەیان نەهاتووە كە بگەڕێنەوە بۆ كوردستان و لە وەرگرتنی ئەو پارەیە سوودمەندببن.



