جیهان
شاخی زبڵ لە ئیندۆنیزیا

شاخی زبڵ لە ئیندۆنیزیا هێندە گەورەیە دەتوانێت 120 یاریگای تۆپی پێ دابپۆشێت.
زبڵخانەی “بانتار جیبانگ” دەکەوێتە ناوچەی بیکاسی باشووری رۆژهەڵاتی جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیزیاوە، رۆژانە زیاتر لە 6500 تۆن زبڵ فڕێدەدرێتە ئەم زبڵخانەیەوە، لەشکرێك کرێکاریش لە چاوەڕوانی گەیشتنی ئەو زبڵەدان تا لەڕێیەوە نانی رۆژەکەیان پەیدابکەن.
بۆ جیاکردنەوەی خاشاکەکە و فرۆشتی ئەوەی بەکەڵك دێت یان دووبارە بەکارهێنانەوەی، رۆژانە سەدان خێزان بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەی بژێوییاندا دەچن بۆ ئەو ناوچەیە.
Facebook Comments Box



