
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت، حكومه‌تی عێراق 400 ملیار دیناری تر ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان وتی: “تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار نه‌كردووه”.
فارس عیسا هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌بوونی پاره‌ی پێویست له ده‌ره‌نجامی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه.
وتیشی: “له حاڵه‌تی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه له په‌رله‌مان، حكومه‌تی ئیتیحادی، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا 400 ملیار دیناری تر وه‌ك قه‌رز ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێدابه‌ش بكات”.
دوای راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه و توانای دابه‌شكردنی مووچه‌ی نه‌ماوه و چاوه‌ڕوانی به‌غدایه.



