کوردستانگرنگ

یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌رێكه‌وتن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج به‌رێگای وشكانی به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌رێکەوتن، كه‌ ژماره‌یان 690 حاجییه‌.

حاجیانی هه‌ولێر و دهۆك به‌رەبەیانی ئەمڕۆ له‌ ده‌روازه‌ی پردێ و حاجیانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانیش له‌ رێگه‌ی چیمه‌نه‌وه‌ دەچنە کەرکووک و لەوێوە یەکدەگرن و بەرەو باشووری عێراق بەڕێدەکەون.

سه‌باره‌ت به‌ گه‌شتە ئاسمانییەکانی حاجیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ سەر بە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاندووە، رۆژی 12/6/2023 یه‌كه‌م كاروانی حاجیان به‌ رێگه‌ی ئاسمانی له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه‌ به‌ره‌و سعوودیه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button