کوردستانگرنگ

گروپێکی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ، گروپێکی چوارکەسی دەستگیردەکات کەکاریان ساغکردنەوەی ماددەی هۆشبەر بووە .

پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی وورد ، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ، ڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٥ لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، گروپێکی ( ٤ ) کەسیان لە هاوڵاتی ناوخۆیی و بیانی دەستگیرکرد ، بە ناوەکانی
( ی ، و ، ح ) بیانی ، ( ن ، خ ، ص ) ، ( ح ، أ ، ح ) ، ( ه ، خ ، خ ) کە کاریان فرۆشتن و دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکانی جۆری ( کریستاڵ ) و ( حەپی تڕاماڵ ) بووە لە سنورەکەدا .

دەستگیرکراوان بەپێی ماددەکانی ( ٢٦ ) و ( ٣٠ ) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ بەرەنگاربونەوە و نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە پێناو بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و دوور لە ماددەی هۆشبەر .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button