ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پڕۆژەیاسای بودجە بۆ سێ ساڵ پەسەند کرا

دوای پێنج رۆژ لە دانیشتن و گفتوگۆی بەردەوام، پەرلەمانی عێراق بودجەی سێ ساڵی پەسندکرد.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ١٢/٦/٢٠٢٣ پەرلەمانی عێراق دوا پێنج رۆژ لە گفتوگۆ و چەند جار دواخرانی دانیشتنی پەرلەمان، پەرلەمان بەزۆرینەى دەنگ و بەتێکڕا پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ ی پەسندکرد.

ئەمە یەکەم جارە لەدواى ساڵى 2021ـەوە پەرلەمانى عێراق بودجەى گشتى پەسند دەکات، بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ بودجە تەرخانکراوە بۆ ساڵێک نزیکەی 199 تریلیۆن دینارە و 16 تریلیۆن دینارى بەر پشکى هەرێمى کوردستانە دەکەوێت.

بۆ یەکەم جارە لە یاساى بودجەى گشتیی عێراقدا ئەوە بچەسپێندرێت کە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتى هەرێمى کوردستان رادەستى کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق سۆمۆ بکرێت و شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنەرى نەوتى هەرێمى کوردستان بکەوێتە ئەستۆى حکومەتى فیدراڵى.
 
موحسین مەندەلاوى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا سوپاسی پەرلەمانتارانى کرد لە پەسندکرنى یاساکە و رایگەیاند، “یاساى بودجەى ئەمساڵ باشترینە بەراورد بە یاساکانى بودجەى رابردوو.”

بڕیارە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى رەوانەى سەرۆککۆمار بکرێت بە مەبەستى پەسندکردنى و ناردنى بۆ رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى بۆ ئەوەى بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button