رۆژههلاتی ناوهراستگرنگهەواڵ
تۆمەتبارێك لەكاتی هەڵاتنیدا كوژرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی عوبەیدی بەغدا هێزێكی ئەمنی لەگەڵ داواكراوێك بە تۆمەتی دزیكردن روبەڕوی یەكتر بونەتەوە و بەوهۆیەوە شەڕ و پێكدادان رویداوە و تۆمەتبارەکە کوژراوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدای پایتەخت ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە ١٣/٦/٢٠٢٣ پێكدادانێكی چەكداری لە ناوچەی عوبەیدی لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا رویداوە و تۆمەتبارەكە تەقەی لەهێزە ئەمنیەكان كردوە، لەبەرامبەریشدا هێزە ئەمنیەكان وەڵامیان داوەتەوە، پاشانیش تۆمەتبارەكە هەوڵی هەڵهاتنی داوە، روبەڕوبونەوە و شەڕە تەقەكە، بە گیانلەدەستدانی داواكراوەكە کۆتایی هاتوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كە داواکراوەکە لەدایكبوی ساڵی 2001)بووە، لەئێستاشدا تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادی بەغدا گواستراوەتەوە، هێزێكی تایبەتی ئەمنیش پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ بارودۆخی دۆسیەكەی كردوەتەوە.
Facebook Comments Box