ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وادەی دابەزینی بەهای دۆلار ئاشکرا کرا

راوێژکارێکی سوودانی: دیاریكردنی به‌های فه‌رمی یه‌ك دۆلار به‌ 1300 دینار وا ده‌كات له‌ رۆژانی داهاتوودا به‌شێوه‌ی پله‌به‌ندی به‌های دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا داببه‌زێت

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی و ئابووری محەممەد شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد دره‌نگ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ له‌ په‌رله‌مان بووه‌ هۆی ناجێگیری به‌های دۆلار و كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دۆلار له ‌بازاڕدا دروستكرد، هاوكات زۆری خواستی هاووڵاتیان و بازرگانان و حكومه‌تیش به‌ دۆلار هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی بووه‌ له‌ رابردوودا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، دیاریكردنی به‌های فه‌رمی یه‌ك دۆلار به‌ 1300 دینار وا ده‌كات له‌ رۆژانی داهاتوودا به‌شێوه‌ی پله‌به‌ندی به‌های دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا داببه‌زێت و بگاته‌ ئه‌و به‌ها فه‌رمییه‌ی بۆی دیاریكراوه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button