
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی رابردوو دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی شەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک ناوچە هەیە.
بەپێی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێ بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر ٣٨
سلێمانی ٣٦
کەرکوک ٤٠
هەڵەبجە ٣٨
حاجی ئۆمەران ٢٦
زاخۆ ٣٨
سۆران ٣٦
گەمیان ٤٠
Facebook Comments Box