رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لە دوو هەفتەدا تورکیا 52 کەسی کردۆتە ئامانج لە ناوچە کوردییەکان

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا هەڵمەتێکی چڕیان بۆ سەر ناوچەکانی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر و ئەو ناوچانەی کە هێزە کوردییەکان و هێزەکانی ڕژێمی سووریا تێیدا بڵاو بوونەتەوە دەست پێ کردووە.

بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا هەڵمەتێکی چڕیان بۆ سەر ناوچەکانی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر و ئەو ناوچانەی کە هێزە کوردییەکان و هێزەکانی ڕژێمی سووریا تێیدا بڵاو بوونەتەوە دەست پێ کردووە، درۆنەکانی تورکیا لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا 15 بۆردومانیان بۆ سەر ناوچە کوردییەکان و ڕژێمی سووریا ئەنجام دا کە 52 کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوە کردوە کە لە 2ی ئەم مانگەوە تا ئێستا تورکیا 15 بۆردومانی ئاسمانییان بۆ سەر ئەو ناوچەکانمان ئەنجام داوە، 6 بۆردومان بۆ سەر ناوچەکانی هێزە کوردییەکان و هێزەکانی ڕژێمی سووریا کە بوونەتە هۆی کوژرانی 8 کارمەند و سەرباز و برینداربوونی 11ی دیکە، هەروەها 9 بۆردومان بۆ سەر ناوچەکانی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر کە بوونەتە هۆی کوژرانی 16 کەس و برینداربوونی 10 سەرباز و 7 کەسی مەدەنی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button