رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

سعودیە ڕاوێژکارێکی سودانی رەوانەی عێراق کردەوە

کاربەدەستانی سعودییە ڕاوێژکارێکی محەمەد شایع سودانیان رەوانەی عێراق کردووەتەوە و ڕێگەیان نەداوە بۆ ئەوەى ڕێوڕەسمى حەجکردن بەجێ بگەیەنێت.

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەری (فکرة)، کاربەدەستانی سعودییە حەیدەر بەرزنجیان رەوانەی عێراق کردووەتەوە و ڕێگەیان نەداوە بۆ ئەوەى ڕێوڕەسمى حەجکردن بەجێ بگەیەنێت، بەبێ ئەوەی هۆکاری رێگریی کردن لەو کەسایەتییە کوردە روونبکەنەوە.

حەیدەر بەرزنجی سیاسەتمەدارێکى کوردى و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراقە، وە کەسێکی نزیک لەچوارچێوەى هەماهەنگکارى شیعەکانە و زۆرجار لە میدیاکان دەردەکەوێت و بەرگری لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی رێورەسمی حەج سەردانی سعودییە کردبوو بەڵام لەلایەن کاربەدەستانی ئەو شانشینە رێگری لێکراو گەڕێندرایەوە بۆ عێراق.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button