رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لە سلێمانی شەر لەنێوان هەردوو حیزبی کۆمەڵە ڕوویدا و کوژراو هەیە

لە زڕگوێزی سلێمانی شەڕ لەنێوان هەردوو لایەنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا روویدا.

دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە 21-06-2023 کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاندبوو، هەوڵەکانیان بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ لایەنی دیکەی کۆمەڵە (کۆمەڵەی شۆڕشگێر) تووشی شکست بووە و ئەوان وەک لایەنی کۆمەڵەی زەحمەتکێش درێژە بە چالاکی خۆیان دەدەن.

ئەمرۆ دەنگی تەقەیەکی زۆر لە گوندی زڕگوێز دەبیسترێت و لە کامێرای چاودێریی ماڵێکەوە لە گوندی دەبینرێت کە خەڵکی گوندەکە پەشۆکاون.

بەپێی زانیاریەکان شەڕ لەنێوان پێشمەرگەی دوو لایەنی کۆمەڵەدا روویدا و بەم هۆیەوە دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوژران و ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەشیان بریندار بوون، شەڕەکە هێشتا بەردەوامە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button