کوردستانگرنگ

ئاسایشی هەرێم هۆکاری کوژرانی گەنجەکەی چەمچەمالی ئاشکراکرد

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/٦/٢٢ لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ کەسێک بەناوی (خواناس وریا نازم گلی)، لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت و دواتر تەقەکەرەکە هەڵدێت.

سەرئەنجام هێزەکانی ئاسایش، جێگە و شوێنی مانەوەی تۆمەتبارەکە دیاریکراو، دوای تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر لەلایەن هێزەکانمان تۆمەتبارەکە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرا.

تۆمەتبارەکە ناوی( ه ، ک ، ح )لەدایکبووی ١٩٩٥ دانیشتووی چەمچەماڵە .
سەبارەت بە هۆکاری کوشتنەکەی، تۆمەتبار هۆکاری کوشتنەکەی بۆ جیاوازی بیروڕای ئاینی گەڕاندەوە ، دانیناوە بەوەی کە چەندجارێک گفتوگۆیان کردووە و لێکتێنەگەیشتن ڕویداوە .

لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ٤٠٦ بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button