جیهانڕاپۆرتگرنگ

25 هەزار سەربازی روسی، دژی روسیا هەڵگەڕانەوە

فەرماندەی گروپی شەڕکەری ڤاگنەر، کە سەربازی روسیی بوون، شەریان لە دژی روسیا راگەیاند و دەلێن: دەمانەوێت گەلی روسیا ئازادبکەین.

لەسەرەتاى دەستپێکى شەڕى نێوان روسیا و ئۆکرانیا، گروپى ڤاگنەر هاوکارى سەرەکى روسیا بون و رۆڵى بەرچاویان هەبوە لە داگیرکردنى هەرێمى دۆنباس و چەندین دەستکەوتى دیکە بۆ روسیا لەو شەڕەدا.

بەڵام یێڤگینی پریگۆجین، فەرماندەی گروپی شەڕکەری ڤاگنەر، لە تۆمارێکی دەنگیدا بە فەرمی شەڕی دژی سوپای روسیا راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکەیان ژمارەیان 25 هەزار کەسە و دەیانەوێت گەلی روسیا ئازادبکەن لەو سیستمەی لە مۆسکۆ حوکم دەکات،

هەروەها سەبارەت بەو بڕیارە سەرۆکەکەی گروپی ڤاگنەر دەڵێت: کاتێک ئەوان لە شەڕى دژى ئۆکرانیادا بون، روسیا بە موشەک هێرشى کردوەتە سەریان و ژمارەیەک چەکدارى کوشتون، دەشڵێت: لە هێرشى نهێنیدا تۆڵە دەکەینەوە.

لەبەرانبەردا بەرپرسانی روسیاش فەرماندەکەی ڤاگنەر بە هەڵگەراوە وەسف دەکەن و دەلێن: مایەى قبوڵکردن نییە لەم دۆخەى ئێستادا لە بەرژەوەندى دوژمن جوڵە بکەین و پێویستە پابەندى بڕیارەکانى سەرۆکى روسیا بین.

دەشلێن: دوژمنەکان چاوەڕێی ناکۆکى ناوخۆیی روسیان تا بەکاریبهێنن، بۆیە پێویستە فەرماندەى گروپى ڤاگنەر بوەستن و هێزەکانیان بگەڕێننەوە بۆ شوێنەکانیان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button