کوردستانگرنگ

محەمەد رەئوف: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین هێزە ئەمنییەکان بپارێزن

محەمەد رەئوف، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین هێزە ئەمنیەکان بپارێزن و رێگە نەدەن کێشە درووست بکەن؟

رۆژنامەنوس محەمەد رەئوف، لە پۆستێکی فیسبوکی خۆیدا دەلێت: “لە هەموو دونیادا هێزە ئەمنیەکان کێشە چارەسەردەکەن و پشێوی ناهێڵن. کەچی لای ئێمە هێزە ئەمنیەکان لەناوخۆیاندا شەڕدەکەن و پشێوی دەنێنەوەو خەڵکی ناوبژیوانیان دەکەن!”

ئەم قسانەش لەدوای ئەوەدێت کە بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە ٢٥/٦/٢٠٢٣ شەڕە تەقەكە لە نێوان هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس بووە، هۆکارەکەشی ئەوەبوو کە
“ئۆتۆمبێلەكەی ئاسایش بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەكەوە رۆیشتووە” و “دوو كارمەندی ئاسایش بریندارن.”

شەڕەكە كاتێك درووست بووە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی ئاساییش بەپێچەوانەی ئاڕاستەی شەقامەوە لای بنكەی پۆلیسەوە لە شەقامی مەلیك مەحمود تێپەڕبوون و هێزەكانی پۆلیسیش رایانگرتوون، لەوكاتەدا دەمەقاڵێ لەنێوانیان روویداوەو كارمەندەكانی ئاسایش لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كراون، كارمەندێكی ئاسایش خۆی بەدەستەوە نەداوەو شەڕە تەقە روویداوە، دوو كارمەندی ئاساییش بەسوكی بریندارن، یەكێكیان پەراسووی شكاوە و یەكێكیشیان پەنجەی، بەڵام هیچیان برینداری فیشەك نین و لەكاتی دەمەقاڵەكەدا برینداربوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button