کوردستانگرنگ

گەنجێک براکەی خۆی دەکوژێت و ڤیدیۆی کوشتنەکەی تۆماردەکات

قایمقامی مێرگەسۆر دەڵێت، ئەو گەنجەمان دەستگیرکرد کە لە ناحیەی مەزنێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، برایەکی خۆی دەکوژێت و دیمەنەکەشی تۆمار دەکات.

رۆژی شەممە 24-06-2023 لە ناحیەی مەزنێ، گەنجێک بە گولـلە برایەکی خۆی کوشت و دیمەنەکەشی تۆمار کرد. لە دیمەنەکەدا کە بکوژ تۆماری کردووە، دەنگی هاواری ژنێک دێت و بکوژ بە ژنەکە دەڵێت، “مەیەرە پێشەوە، گولـلەیەکت پێوە دەنێم”.

هەر لە هەمان دیمەندا ئەو بکوژە، کە خۆیشی گەنجە، قسە لەگەڵ برا کوژراوەکەی دەکات و دەڵێت، “هێشتا منی نەناسیوە؛ لەنێو خەڵکیدا دەمشکێنیتەوە؛ ژیانی من تاڵ دەکەیت؟ لەپێش خەڵکیدا بە بۆکس دەمهێنیتەوە بۆ ماڵەوە؟ ئەوەندە بە بۆکس لە منت داوە کوشتوومت

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button