
ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق، ڕۆژنامەی فەرمی عێراقە و وەزارەتی دادی عێراق دەریدەکات، دوای بڵاوکردنەوەی هەر یاسایەک لە ڕۆژنامەکەدا، ئەو یاسایە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی 06ـی 2023 ژمارە 4726ـی ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاو کرایەوە، کە تێیدا یاسای گشتیی بودجەی ساڵانی 2023، 2024، 2025ـی عێراق لە ڕۆژنامەکەدا بڵاو کرایەوە، بەپێی ئەمەش بەفەرمی یاسایەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 لە 78 ماددە پێکهاتووە و کۆی گشتی بودجەکەش بە 198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بۆ ساڵی دارایی 2023 خەمڵێنراوە، هەروەها پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە 12.67% دانراوە.
Facebook Comments Box