رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

یەکێتی لەڕێگەی ئێرانەوە دەیەوێت رێگری لە هەڵبژاردنی کوردستان بگرێت

یەکێتی لە ڕێگەی ئێران و لایەنە شیعەکان گوشاری خستۆتە سەر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدات لەمساڵدا.

ئێستا ئێران و شیعەکانیش گوشاریان خستۆتە سەر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و وەک پاڵپشتیەک بۆ یەکێتی چونکە هەم یەکێتی و هەم ئێران و لایەنە شیعەکانیش ئەزانن یەکێتی تووشی شکستێکی گەورە دەبێتەوە لەم هەڵبژاردنەدا بۆیە ئەمانیش نایانەوێت هەڵبژاردن ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

هەرچەندە بەپێی بڕیاری ئەم دواییەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بێت دەبێت کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی ئەنجام دانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات، بەڵام یەکێتی چۆن لەسەرەتاوە لەگەڵ هەڵبژاردن نەبوو بەهۆی خراپی دۆخی ناوخۆیی حزبەکەی ئێستاش ئامادەنیە بۆ ئەم پرسە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button