
ئەمرۆ شایان عەلی له بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماواوه گوازراوه‌ته‌وه بۆ گرتن و گواستنەوەی كەركوك.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٧/٦/٢٠٢٣ میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی شاری كه‌ركوكه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه شایان عه‌لی گوازراوه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی گرتن و گواستنەوەی كەركوك.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، کە تاوەکو رۆژی سێشەممەی داهاتوو، شایان عەلی دەستبەسەر دەبێت.
شایان عەلی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌گه‌ڵ دادوه‌رێكدا له‌ناو دادگای باری كه‌سێتی كه‌ركوك كێشه‌ی دروستكردووه و ده‌مه‌قاڵێیان بووه، وە هەروەها شایان له‌ناو دادگا قسه‌ی به دادوه‌ر وتووه و هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دادگا و ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاوی به‌كارهێناوه بۆیه دادوه‌ر راسته‌وخۆ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه.
لە ئێستاشدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی ره‌حیماواوه ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.