
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند “بەهۆی پەتای خوێن بەربوون پێنج کەس لەهەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە”
ئهمڕۆ چوارشهممه 28/6/2023، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرای کرد:” تا ئێستا 25 حاڵەتی گوماناویی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە لەو ڕێژەیە 12 حاڵەتیان پشتڕاست کراوەتەوە کە تای خوێنبەربوونە و زیاتر ئەوانەن کە مامەڵەیان لەگەڵ ئاژەڵ هەیە”.
گوتیشی:” هاوکات تا ئێستا بەهۆی ئەو پەتایە پێنج کەس لەهەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە”.
باسی لەوەش کرد:”ئەوانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون، خراونەتە ژێر چاودێریی چڕ و تەنیا حەوت کەسیان ماون و ئەوانەی دیکە ڕەوانەی ماڵەوە کراونەوە”.
وەزیری تەندروستی، گوتیشی هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی ڕێژەی زیاتری ئهو دهرمانه خستووەتە گەڕ، داواشی لە هاووڵاتییان کرد خۆیان بپارێزن، بەتایبەت کە ڕێژەی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشیە 60%ـه.