کوردستانگرنگ

سزای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە

دوای ئەوەی تورکیا سزای لەسەر فرۆکەخانەی سلێمانی دانا، لە ئیستادا بەشێکی زۆر لە گەشتەکان پەکی کەوتوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا تا ۱۰ی تەمووز درێژکراوەتەوە. “ئومێدەوارین دوای ئەو کاتە بگەینە چارەسەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان”.

حکومەتی تورکیا سزای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ۳ی تەمووز تا ۱۰ی تەمووز درێژکردەوە و دیار نییە دوای ئەو کاتە سزاکان لادەبرێن یان نا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button