کوردستانگرنگ

کاردانەوەی عێراق دوای سووتاندنی قورئان لەلایەن عێراقیەک لە سوید

دوای ئەوەی لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا پەنابەرێکی عێراقی بەناوی سەلوان لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوێد، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، حکومەتی عێراق سووتاندنی قورئان لەلایەن پەنابەرە عێراقیەکە سەرکۆنە دەکات.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی لە راگەیەندراوێکدا بەناوی حکوومەتی عێراقەوە رایگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین لەلایەن هەندێک کەسی دەروون نەخۆشەوە و بۆ چەندین جار کە لەلایەن هەندێک کەسی خاوەن عەقڵ و دەروون نەخۆش و توندڕەوەوە، بەشێوەیەکی ئاشکرا و پڕ لە رق و کینە ئەنجام دەدرێت وەک ئاڵنگارییەک بۆ هەموو بەها جوان و مرۆییەکان کە هانی رێزگرتن لە ئایینەکان و کتێبە پیرۆزەکان دەدات.”

باسم عەوادی راشیگەیاندووە حکوومەتی عێراق پێی وایە ئەم کارە قێزەونە، کە هەستی ملیۆنان موسڵمان و دەروونی جیهانی عەرەبی ئازارداوە، بێڕێزیتە بە خودی گەلانی رۆژئاوا کە هەمیشە شانازی بە لەخۆگرتنی فرەیی، رێزگرتن لە بیروباوەڕی ئەوانی دیکە، پاراستنی ئایینەکان و مافی پەیڕەوکەرانی دەکەن، ئەم کردەوانە رەنگدانەوەی رۆحێکی شەڕانگێزی رقاوین کە پەیوەندی بە ئازادی رادەربڕینەوە نییە، بەڵکو کردەوەیەکی رەگەزپەرستی و هاندانی توندوتیژی و رق و کینەیە”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی حکوومەتی عێراقدا هاتوو، “ئەم جۆرە کارە نابەرپرسیارانەیە هاودژە لەگەڵ بەها بەرزە مرۆییەکان و بنەماکانی رێزگرتن لە فرەچەشنی و بیروباوەڕی ئەوانی دیکە کە قورئانی پیرۆز بەرگرییان لێدەکات و هەموو ئایینەکان لە ژێر سێبەری ئەو شارستانییەتە گەشەوە ژیاون کە لێی هەڵقوڵاوە”.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق بە رەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانەی کە رێگە بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەدەن، رایگەیاندووە “رێگەدان بەم توندڕەوە نەزانانە کە بڕواداران تورەبکەن و بەبێ رێگریکردن گەمژەیی خۆیان دەردەخەن، جارێکی دیکە راماندەکێشێتەوە بۆ ناو تاڵاوی تیرۆر و توندڕەویی کە جیهان هێشتا پێوەی دەناڵێنێت. بێ گومان ئەو لایەنانەی لە پشتیانەوە وەستاون، یان رێگەیان پێدەدەن و هانیدەدەن بۆ درێژەدان بەم جۆرە گەمژەییانە، بەرپرسیارن لەهەمبەر هەموو ئەو دەرئەنجامە نەرێنییانەی کە بەدوای خۆیدا دێن. بەشێوەیەکی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ. لێرەوە داوا لە حکوومەتە پەیوەندیدارەکان دەکەین دەستپێشخەری بکەن و ئەم توندڕەوانە لە درێژەدان بە کارە خراپەکانیان رابگرن کە هەمووان بەرەو ئەنجامێک دەبات کە کەس خوازیاریی نییە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button