
دەستەی گەشت و گوزار: له رۆژانی جه‌ژندا و 200 هه‌زار گه‌شتیاره‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، بەڕێوه‌بەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی شه‌ش رۆژی رابردوودا واتا سێ رۆژی به‌ر له جه‌ژنی قوربان و سێ رۆژی جه‌ژن 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ پشووی جەژن.
بەڕێوه‌بەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له رۆژانی جه‌ژندا و له كۆی ئه‌و 200 هه‌زار گه‌شتیاره‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، 45 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێر و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیان كردووه.
Facebook Comments Box