
وابڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان بگەرێنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 01ـی 07ـی 2023 شێخ نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 03ـی 07ـی 2023 حاجییانی ڕێگەی وشکانی بەڕێدەکەون و لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەرجەمیان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بەو حاجییانەی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەشتیان کردووە، شێخ نیاز گوتی: پاشان ئەو حاجییانەی لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەشتیان کردووە، گرووپ گرووپ دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و لە ماوەیەکی کەمدا بە کەسوکاریان شاد دەبنەوە.
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ، ئاماژەی بەوە دا کە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ جێگەی ڕەزامەندی حاجییانی هەرێمی کوردستان بوو، توانرا پڕۆسەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێ بهێنرێت، جگە لەوەش ئەمساڵ حاجییانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە حاجییانی عێراق کەمتر لە سعوودییە دەمێننەوە و بە ماوەیەکی کەمتر بە کەسوکاریان شاد دەبنەوە.