ڕاپۆرتگرنگ

لەبەرکردنی جلوبەرگی ڕەش لە هاویندا جەستەت بەفێنکی دەهێڵێتەوە

هاوسەنگی جەستە و بەرز بونەوەی گەرمی لەش
زۆرێک لەخەڵکی پێیان وایە ڕەنگی سپی جەستە بەفێنکی دەهێڵێتەوە لە وەرزی هاویندا ، تێکەڵەیەکی ڕەنگدانەوەی سپی دەبینین وەک ئاوێنەدانەوە بێت .

لەحەقیقەتدا جل و بەرگی ڕەش باشترین بژاردەیە بۆ پاراستنی جەستە لەوەرزی گەرما و هێشتنەوەی جەستە بەفێنکی ، بێگومان بەپیی کۆمەڵێک ڕێکار و بژاردە لەم ڕاپۆرتەدا باسی دەکەین بۆتان .

بەپێی تەکنیکی فیزیایی و زانستی سەردەم ڕەنگی سپی توانای هەیە گەرمی و تیشکی خۆر کۆبکاتەوە و پێچەوانەی بکاتەوە ، بەتایبەت کاتێک قوماشێک دەپۆشیت کارگە دروستی کردووە وکۆمەڵێک بەنی دەستکرد کەهەوا توانای نیە بەناویدا تێپەڕ ببێت یان عارەقە .

پاشان گەرمی تەنها لەتیشکی هەتاوەوە نایەت، بەڵکو جەستەی مرۆڤ گەرمی هەیە بەهۆی گەرمی خوێن و ئارەق کردنەوەوە ، ئەوکات گەرمی دەردەکات پاش ئەوەی ئەو گەرمیە پێکدادان دەکات لەگەڵ ڕەنگی سپی دوبارە دەگەڕێتەوە بۆ جەستە، وەک باسمان کرد ڕەنگی سپی گەرمی پێچەوانە دەکاتەوە .

پۆشینی جل و بەرگی ڕەنگی ڕەش چۆن دەتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات ؟

بەپێی توێژینەوەکان باشترین ڕەنگ بۆ وەرزی هاوین و ڕوبەڕوبونەوەی گەرما ڕەنگی ڕەشە ، بەو شێوە دەتوانیت فێنکی لەش بپارێزیت ، بێگومان بەپیی مەرجەکان .

کاتێک جل و بەرگی ڕەش دەپۆشیت گەرمی هەتاو دەمژێت و گەرمی لەش بەهەمان شێوە هەڵدەگرێت ، بەپێچەوانەی رەنگی سپی گەرمیەکە ناگەڕێنێتەوە ، ئەم کردارە وادەکات جەستە ڕزگاری ببێت لەئارەق کردنەوەی زۆر و گەرمی زۆر ، بەو شێوە جەستە فێنک دەمێنێتەوە.

لێرەدا پێویستە کاتێک جل و بەرگی رەش دەپۆشیت تەنک و کوالیتی باش بێت ، لەقوماشی سروشتی دروستکرابێت ، توانای هەناسەدانی هەبێت و هەڵگری ئارەقەی لەش بێت، هەڵمی لەش توانای دەرچونی هەبێت بەناو قوماشەکەدا.

بۆ نمونە: کاتێک کەمێک هەوای هاوینە هەیە باشترین بژاردە ڕەنگی رەشە بەو کوالیتیەی باسمان کرد، بەم شێوە پارێزگاری دەکەیت لەشێی لەش و فێنکی جەستەت، بەڵام لەشوێنی داخراو و نەبونی هەواگۆڕگێ هیچ گۆڕانکاریەک دروست ناکات.

بۆ دەشتەکی و دانیشتوانی بیابانەکان ڕەنگی ڕەش و تاریک بەکاردەهێنن ؟

بەدرێژای ساڵانی ڕابردوو خەڵک دەیانپرسی جل و بەرگی تاریک و رەشی دەشتەکیەکان هۆکاری چیە، پسپۆڕان لەپاش بەدواداچون و توێژینەوەکان بۆیان ئاشکرا بوو جل و بەرگی ئەوان کاریگەری هەیە لەسەر گەرمای تاقەت پڕوژکێنی بیابانەکان، شێوەی پۆشاکی سروشتی و رەنگی پۆشاکەکانیان هۆکار بووە بۆ مانەوەی جەستەیان بەفێنکی لەپلەیەکی بەرزی گەرمادا.

لەکۆتایی توێژینەوەکاندا دەرکەوت ڕەنگی رەش گەرمی هەڵەمژێت، گەرمی وەرگیراو ناگات بەجەستە بەهۆی ئەوەی قوماشەکان تەنک و کونیلەی تێدایە و هەوا هاتو چۆ دەکات بەناویدا، دانیشتوانی بیابانەکان وەک نەریت رەنگی رەش و تاریک و قوماشی سروشتی بەکار دەهێنن.

پسپۆڕان گەیشتن بەو ئەنجامەی جل و بەرگی رەشی سروشتی و تەنک هۆکارە بۆ ئەوەی هەوای فێنک بگات بەجەستە و بەپێچەوانەشەوە گەرمی جەستە بگات بەقوماشەکەو لەوریگەیەور جەستە رزگاری ببێت لەگەرمی گەڕاوە.

ئەوەی ماوەتەوە پۆشینی رەنگی رەش پەیوەستە بەو فەزای تێیدا دەژیت و زەوق و سەلیقەی کەسەکانەوە لەناو کەش و هەوایەکی گونجاودا.

پێویستە گرنگی بدرێت بەکڵاو و بەکارهێنای دژە خۆر و رێنماییە تەندروستیەکان لەوەرزی هاویندا .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button